زبڵێ دیکە
ناکرێ زبڵی دیکە بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمی نوێ بەکار بهێنرێن. ئەم زبڵانە دەسووتێندرێن و لە وزەی بەدیهاتوو بەکاردەهێنرێت بۆ بەرهەمهێنانی گەرما و کارەبا.
دایبی منداڵ، دایبی ژنان، دەسرەی شێدار، دەفری خراپ، توورەکەی گەسکی کارەبایی و جگەرە بەشێکن لە زبڵەکانی دیکە.
زبڵە ژەهراوی و مەترسیدارەکان نابێت بخرێنە کۆگای تایبەتی زبڵەکانی دیکە.